كەمال موسلیم: ساڵی داهاتوو حكومەتی عێراق پارەی 2015 و 2016 ی گەنمی جووتیاران خەرج دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، حكومەتی فیدراڵیی عێراق دڵنیایی تەواوی پێداون كە ساڵی داهاتوو پارەی گەنمی 2015 و 2016ی جووتیاران خەرج دەكات.

رۆژی دووشەممە 12-12-2022، كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان و نوێنەری جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق كۆبوونەوە.

دوای كۆبوونەوەكە كەمال موسیلم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەر كێشەیەكیان لەگەڵ بەغدا هەبووبێت ئاگاداریان كردونەتەوە و وتیشی: هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازییەوە هەیە، گفتوگۆیان لەبارەوە كردووە و لێكتێگەیشتنێكی باش هەبووە.

لەبارەی خەرجكردنی پارەی گەنمی ساڵانی 2015 و 2016ی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، كەمال موسلیم وتی: پێدانی پارەی ئەو جووتیارانە دەكەوێتە ساڵی داهاتوو. ئەمڕۆش قسەمان لەگەڵ كردن و دڵنیایی تەواو بە جووتیارەكان دراوە كە پارەكەیان بۆ دابینكراوە و ئەگەر زوو دەنگ لەسەر بودجە بدرێت، ئەوە بەیەكجار پارەی جووتیاران دەدرێت.

رۆژی 19-10-2022، حكومەتی عێراق بڕی 37 ملیار و 76 ملیۆن دیناری چەكی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2014 خەرج كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا