پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا دەکات لێکۆڵینەوە لەو فرۆشگا بازرگانییانەی بەغدا بکرێت کە ناوی براندە جیهانییەکانیان هەڵگرتووە و مۆڵەتیان نییە.
لەوبارەیەوە یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەدوای گەڕانی هێزە ئەمنییەکان دەرکەوت ژمارەیەک فرۆشگای بازرگانی هەن لەژێر ناوی ساختەدا کاردەکەن و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
وتیشی: دەبێت هەموو وەبەرهێنە ناوخۆییەکان مۆڵەتی ڕاستەقینەیان پێبێت و لەلایەن خاوەن کۆمپانیا و براندە جیهانییەکانیەوە پێیان بەخشراێت.
باسی لەوەش کرد، ئەم کارانە زیان بە وەبەرهێنانی بیانی دەگەیەنێت و زیان بە ناوبانگی عێراق و توانای سەرنجڕاکێشانی کۆمپانیا و دامەزراوە گەورە و بەناوبانگە جیهانییەکان دەگەیەنێت.