نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنج شەممە 9_2_2023 یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، نرخەكەی چەند دۆلارێك بەرزبوەتەوە.

بەپێی داتاكانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی لەمڕۆدا بە 78 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و نرخەكەی بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە دوو دۆلار بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ڕووسیاو ئۆكرانیا هاوكات زیادكردنی سزاكانی سەر ڕووسیا و سەرهەڵدانەوەی كۆرۆنا لەچین، نرخی نەوت ڕۆژانە بەشێوەیەكی بەردەوام ناجێگیری بەخۆوە بینیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا