پۆڵەتیک پرێس
لە ئێتاڵیا و بەتایبەتی لەناوچەی “لومارکی” دەتوانیت گوندێک بەتەواوی بەکرێ بگریت بۆ بەسەربردنی گەشتێکی درێژ لەگەڵ خێزانەکەت لە کەش و هەوا و ژیانێکی وەک پاشاکانی سەدە.
“پێترێتۆلی” ئەو گوندە بچووکەی ئیتاڵیایە کە دەتوانیت بە ماڵ و قەڵاکانی بەتەواوت بەکرێ بگری، گوندەکە دەکەوێتە ناوچەی “لومارکی” لەنێوان گردە سەوزە لێژەکان و کێوە بەفرەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕواست، بۆیە ئەو بینا و کەلەپوورانە دەدۆزیتەوە کە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست، نرخەکەشی 1500 دۆلارە بۆ هەرشەوێکی خێزانێک.
بەپێی ماڵپەڕی”دەیلی ستار”، گوندی پێتریتۆلی دەتوانێت جێگەی 50 بۆ 200 کەس بکاتەوە، قەڵایەکی تایبەت، مەلەوانگە و باخچەی تایبەتی هەیە بۆ چێژوەرگرتن لە کەش و هەوای شاهانە، تاقی ڕۆمانی، سەقفی تەختە و شانۆ کە بە قەیفی سوور دیزاینکراوە، هەروەها چەندین هۆڵ و دیواری ڕەنگاوڕەنگ، کەنار دەریارە زێڕینەکان و ڕێگای پیاسەکردنی لەنێوان باخچە دڵڕفێنەکاندا هەیە، لەکۆتایدا گوندەکە لە ناوەڕستی خۆیدا شوێنکی سەرەکی بەبەرزی 300 مەتر لەسەرووی ئاستی دەریاوە هەیە دیمەنێکی پانۆرامای سەرسوڕهێنەری دەشت و گوندەکەت پێدەبەخشێت.