ڕزگارکردنی نەهەنگێکی گیرخواردو لە دەروازەیەکدا

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕێکی بەڕیتانی ڕایگەیاند، پیاوانی ڕزگارکەری بەڕیتانی توانیان نەهەنگێکی بچووکی گیرخواردو لە یەکێک لە دەروازەکانی ڕووباری تایمز ڕزگار بکەن.

ماڵپەڕەکە باسی لەوەکرد ئاژەڵەکە لە دەرگای ڕیچمۆندی باشووری ڕۆژئاوای لەندەن گیریخواردبوو، بەڕێوەبردنی بەندەری لەندەن پێش هاتنی پیاونی ڕزگارکەر هەوڵیدا نەهەنگەکە ڕزگار بکات ئەویش بە پڕکردنی دەروازەکە لەئاو هەتا نەهەنگەکە بتوانێت خۆی بێتەدەرەوە.

إنقاذ حوت عالق في بوابة بلندن - RT Arabic

درێژی نەهەنگەکە سێ بۆ چوار مەتر دەبێت و لەجۆری نەهەنگی مینکە، لەکرداری ڕزگارکردنەکەیدا نوێنەری پەیمانگای پاشای نیشتیمانی، بەلەمی ڕزگارکەر، پیاوانی ئاگرکوژێنەوە و مەلەوان بەشداریانکرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک