مردنی بەتەمەنترین ژنی بەڕازیلی

پۆڵەتیک پرێس

فرانسیسکا سیلسا دۆس سانتۆس بەتەمەنترین ژنە لە ئەمریکای باشورر دوای ژیانێکی زۆر لە تەمەنی 116 ساڵیدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل کۆچی دوایی کرد.

فرانسیسکای بەڕازیلی سێیەم بەتەمەنترینە لەجیهاندا دوای کاین تاناکای یابانی کە تەمەنی 118 ساڵ و 281 ڕۆژبوو، هەروەها لوسیل راندۆنی فەڕەنسی کە تەمەنی 117 ساڵ و 241 ڕۆژبوو، نەوەکانی فرانسیسکا باس لەوە دەکەن 16 ڕۆژ پێش ئەوەی تەمەنی ببێت بە 117 ساڵ بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی سییەکانیەوە لەشاری فۆتالیزای ویلایەتی سیارا مرد.

نەوەکانی جەختیان لەوەش کردەوە داپیریان تایبەتەمەندی زۆری هەبووە لەوانە، خۆشەویستیەکی زۆری لەدڵدا بووە، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی لە پەیوەندی خێزانیدا هەبووە و هەموو خێزانەکەی بەیەکەوە هێشتۆتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک