بەڤیدیۆ..باڵندەیەک لەگەڵ جوڵانی ملیدا ڕەنگی پەڕەکانی دەگۆڕێت

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆی باڵندەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە لەکاتی جوڵاندنی ملی ڕەنگی دەگۆڕێت، ڤیدیۆکە سەرنجی زۆری خەڵکی لە تۆڕەکان ڕاکێشاوە و بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبۆتەوە.

ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە باسی لەوەکردووە زۆر سەرسامبووە بەو باڵندە ناوازەیە لەسەر زەوی کاتێک بە دەستەکانی هەڵیگرتووە لەکاتی جوڵانی ملی ڕەنگی پەڕەکانی لەنێوان سەوز و پەمەیدا دەگۆڕان، ئاماژەی بەوەشکرد باڵندەکە بۆ چەند ساتێک بەو شێوەیە لەسەر دەستی بەردەوام بووە لە گۆرانی ڕەنگی تا ئەو کاتەی فڕیووە.

هەروەها جۆرێک لە باڵندە لەخێزانی Woodpecker، کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا دەژین بەوە ناسروان هەر ماوەیەک ڕەنگی پەڕەکانیان لە زەردەوە دەگۆڕێت بۆ سوور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا