پۆڵەتیک پرێس
چێشتخانەیەکی میسری ڕێگایەکی نوێ بۆ ناساندن، بانگەشەکردن و زیادکردنی ژمارەی کڕیارەکانی تاقیدەکاتەوە، ئەویش بەڕێکخستنی پێشبڕکێیەک خەڵاتەکەی 1000 جونیەی میسریە.
بەدرێژایی مانگی کانوونی یەکەم چێشتخانەیەک ژەمێکی تایبەت کە زیاتر لە جۆرێک خواردنی تێدایە پێشکەش بە میوانەکانی دەکات و داوایان لێدەکات لەماوەی 15 خولەکدا تەواوی بکەن، براوەکەش خەڵاتی 1000 جونیەی میسری وەردەگرێت، سەرەتا پێشبڕکێکە ئاسان دیارە، بەڵام خواردن و جۆری ئەو خواردنانەی پێشکەش دەکرێن زۆرن، زۆرێکیش سەرکەتوو نەبوون لەوکاتەدا دەبێت پارەی ژەمەکە بدەن کە 200 جونیەیە.
ژەمی پێشبڕکێکە ئەم خواردنانە، ساندویچێکی مریشکی سێ بەش، بەرگری دوو پارچە گۆشتی گا، پەنیری تورکی، دوو پاکەت پەتاتە و لیترێک خواردنەوەی گازی لەخۆ دەگرێت، بەرپرسانی چێشتخانەکە دەڵێن: ” لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە تائێستا کە پێشبڕکێکە بەردەوامە تەنها دوو بۆ سێ کەس سەرکەوتوبوون و خەڵاتەکەیان بەدەست هێناوە”.