ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێكی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، تاوتوێی چەند دۆسیەیەكی كرد، لەوانەش دۆخی ئەمنی پارێزگای كەركوك.

رۆژی دووشەممە 19_12_2022، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، وەزیری ناوخۆی عێراق لەبارەی دۆخی ئەمنی پارێزگای كەركوك و هێرشەكانی سەر هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكانی ئەو پارێزگایە، روونكردنەوەی لە هۆكاری رووداوەكان و گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ دووبارەنەبوونەوەیان خستەڕوو.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، وەزارەتی بازرگانی راسپاردووە بەهاوكاری كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، بەشە خۆراك بەسەر ئاوارەی كەمپەكانی (خازر، حەسەن شام، ئیسان، یوتو و مام رەشان) دابەشبكەن، كە لە 22 ماددەی جۆراوجۆری خۆراكی پێكدێن.

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەشەخۆراكی خێزانە كەمدەرامەتەكان و ئەوانەی لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی سوودمەندبن لەسەر ئەركی وەزارەتی بازرگانی، زیادبكات.

بڕی ئەو ماددە خۆراكییانەی زیادكراون، بریتین لە (یەك كلیۆ شەكر، یەك كیلۆ زییت، 200 گرام چای، 250 گرام شیر و یەك كیلۆ ئارد) بۆ هەر كەسێك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا