ئەو کەسانەی دەستیان لە شەهیدکردنی جێگرەکەی مەزڵوم کۆبانێدا هەبوو دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرای کرد، “سێ کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە شەهیدکردنی جێگرەکەی مەزڵوم کۆبانێ دەستگیرکران”.

ڕۆژی 24ی ئەم مانگە سەلوە یوسف ناسراو بە (ژیان عەفرین) جێگری مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەهۆی هێرشێکی تورکیا کە بە درۆن ئەنجامیدابوو کرایەئامانج و گیانی لەدەستدا.

لەوبارەیەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا سێ سیخوڕ دەستگیرکران کە لە پیاوێک و دو ژن پێکهاتبوون و لە بەرژەوەندی تورکیا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کارییان دەکرد.

وتیشی، ئەو سێ کەسە ماوەیەکی زۆرە بەدواداچوونییان بۆ کراوە و دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و دەستییان لە شەهیدکردنی سەلوە یوسف، جێگری مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە و روبار حەسەکە و چەند فەرماندەیەکی هەسەدا هەبووە.

جەختی لەوەشکردەوە، بەڵگەنامە کۆکراوەتەوە و ئەو سێ کەسە رەوانەی دادگا دەکرێن و دوای ساغبوونەوەی تەواوی تۆمەتەکان بەپێ تاوانەکانیان سزا دەدرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا