بەغدا دەیەوێت کۆنترۆڵی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بکات

پۆڵەتیک پرێس:
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایدەگەیەنێت، بەغدا لەڕێگەی گرێبەستیە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان، دەیەوێت کۆنترۆڵی داهاتی نەوتی هەرێم بکات.

ئاژانسەکە لەزاری ڕاوێژکارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، کە بە نامەیەکی فەرمی وەزیری نەوتی عێراق ئاگاداری کۆمپانیا بیانیەکانی نەوتی لە هەرێم کردووەتەوە، لەگەڵ حکومەتی عێراق گرێبەست بکەن نەک حکومەتی هەرێم.

ڕاوێژکارەکەی وەزارەتی نەوت دەشڵێت، ئەگەر کۆمپانیاکان بەدەم داواکارییەکەیانەوە نەچن، ئەوا ئیجرائاتی دیکەیان دەبێت.

راوێژکاری یەکێک لەو کۆمپانیا بیانیانەی نەوت کە لەهەرێم کاردەکات بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، “پێدەچێت کۆمپانیاکانی نەوت لەمەودوا ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق مامەڵە بکەن نەك حکومەتی هەرێم”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا