كۆرۆنا كۆمپانیای سامسۆنگ تووشی زیان دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێك، كە لە كۆریای باشوور ئەنجام دراوە، بۆ یەكەم جار لە ماوەی ٩ ساڵدا كۆمپانیای سامسۆنگ بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزینی فرۆشتنی بەرهەمەكانی تۆماركردووە.

ئاژانسی ئای تی نیوزی كۆری بڵاویكردەوە، لەم ساڵدا كۆریای باشوور كەمترین هەناردەی ئامێرەكانی سامسۆنگی كردووە لەماوەی نۆ ساڵدا، كە دەگاتە نزیكەی ٣٠٠ ملیۆن دانە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی لیستی فرۆشتنی ئامێرەكانی سامسۆنگ، لەسێیەكی ئەمساڵدا ١٨٩.٤ ملیۆن دانە بووە ئەمەش، بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو كەمی كرووە، پێشبینیش دەكرێت لە كۆتایی ساڵدا بگاتە نزیكەی ٢٧٠ ملیۆن دانە.

ڕاپۆرتەكە ئەوەش ڕووندەكاتەوە، كە هۆكاری ئەم دابەزینە دەگەرێتەوە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا .

پلانەكانی كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ساڵی ٢٠٢١، ئەوەیە كە گۆڕانكاری لەشێوەو قەبارەی مۆبایلەكانیدا بكات‌و هەوڵدەدات مۆبایلی قەبارە گەورەتر دروست بكات.

هەروەها پێشبینی دەكرێت، كە مۆبایلی جۆری نوشتاوەی سامسۆنگ جێگەی سی نۆت بگرێتەوەو كۆتایی بە بەرهەم هێنانی نۆت لە ساڵی داهاتوودا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا