زیاتر لە 300 ملیار دینار لە پارە ونبووەکانی دەستەی باجی عێراق دەگەڕێندرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە 300 ملیار دینار لە پارە ونبووەکانی دەستەی باجی عێراق گەڕێندراوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە 300 ملیار دیناری عێراق لە پارە ونبووەکانی دەستەی باجی فیدراڵ کە بە دزی سەدەش ناسراوە، گەڕێندراوەتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا هەواڵی دیارنەمانی زیاتر لە 3.7 ترلیۆن دیناری دەستەی باجی فیدڕاڵی بڵاوکرایەوە و دوابەدوای ئەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی تایبەت بە دۆسیەکانی گەندەڵی ڕێکاری تایبەتی گرتووەتەبەر بەرامبەر بە ژمارەیەک تۆمەتباری دۆسیەی دەستەی گشتی باجەکان و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی لایەنی کەمتەرخەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا