بەرامبەر بەدەستهێنانی دەنگ هۆشداری لە پێدانی بەرتیل دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ پپێنج شەممە جەختی لە تۆمارکردنی پێشێلکاری پڕوپاگەندەکانی کاندیدی هەڵبژاردنەکان کردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک پێشێلکاری ئاسایین.

نیبراس ئەبو سەودە، جێگری وتە بێژی کۆمسیۆن، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢١ ڕایگەیاند:”ماوەی پڕو پاگەندەی هەڵبژاردنی ئێستا، کە کۆمسیۆن دیاری کردووە زیاترە لە سێ مانگ، کە ئەویش ماوەیەکی درێژە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو”.

وتیشی، کۆمسیۆن ڕێوشوێنی خۆی دەگرێتە بەر، بەرامبەر بەو کەسانەی پێشێلکاری دەکەن، بەپێی جۆری پێشێلکارییەکەیان، هەندێکیان لە ڕێگەی ئاگادارکردنەوەو دەبێت بۆ نەهێشتنی سەرپێچیەکەو، هەندێک لە ڕێگەی سزای پێبژاردن بە بڕێک پارە، هەندێکیش ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆمسیۆن پێشێلکارییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی تۆمار کردووە، کە لە لایەن هەندێک کاندیدەوە ئەنجام دراوە، بەڵام پێشێلکارییەکان تا ئێستا لاوەکین، ڕاستەوخۆ لە لایەن کاندیدەکانەوە نەکراوە.

سەودا وتیشی، هیج کاندیدێک مافی ئەوەی نیە، سامانی گشتی بەکار بهێنێت، بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و بۆخۆی، چونکە ئەو کاندیدە بەرپرسیارێتی دەبێت و، کارەکەی جێبەجەکردنی پرۆژەکان و دابین کردنی خزمەتگوزارییە بۆ خوڵک.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر کاندیدێک پارەی خۆی بەکاربهێنێت بۆ خزمەتی هاوڵاتیان ئەوا بە سەرپێچی هەژمار ناکرێت، هۆشداریشیدا سەبارەت بە، پێدانی بەرتیل و هەڕەشە کردن و تۆقاندنی هاوڵاتیان لە پێناو، بەدەست هێنانی دەنگ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا