“بەیاننامەیەكەی سەندیكای رۆژنامەنووسان بۆچوونی هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیكا نیە”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بژار حەكیم، جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان رایدەگەیەنێت بەداخەوە بەیاننامەكەی لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان، بە مەبەست و ئامانجێكی سیاسی لەسەر سلێمانی بڵاوكراوەتەوە، كە بەهیچ شێوەیەك زمان و بۆچوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیكا نییەو ئەم جۆرە شێوازی نووسین و بەیاننامەیە رەتدەكەینەوە.

بژار حەكیم، جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە رێككەوتی 26ی 11ی 2022 لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان، كە ئەم لیژنەیە سەر بە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە، لەسەر پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوی هەبووە، جگە لەوەی ئەم بەیاننامەیە زۆر بەپەلە نووسراوە، هەروەها زمانی دەربڕینی بەیاننامەكە لەسەر ئاسایشی سلێمانی زمانێكی تووندو تۆمەتبەخشە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان هاتووە، ئێمە لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بە ئەركی خۆمان دەزانین بێ جیاوازی داكۆكی لە رۆژنامەنووسان بكەین، بەڵام زمانی نووسینی بەیاننامەكەی ئەمڕۆی لیژنەی داكۆكی، زمانێكە پڕیەتی لە رق و دووبەرەكی و زەقكردنەوەی كاری حیزبی لەنێو سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەم بەیاننامەیەی لیژنەی داكۆكی لەسەر پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە، كە لە هەولێر و دهۆك چەندین پێشێلكاری زەق و دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان بوونی هەیەو باس ناكرێت.

بژار حەكیم، باسی لەوەشكردووە، بەداخەوە ئەم بەیاننامەیە بە مەبەست و ئامانجێكی سیاسی لەسەر سلێمانی بڵاوكراوەتەوە، كە بەهیچ شێوەیەك زمان و بۆچوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیكا نییەو ئەم جۆرە شێوازی نووسین و بەیاننامەیە رەتدەكەینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا