پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا لیژنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ دوكان بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامدا و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك شه‌ربه‌ت و شیرینی خراپبوودا گرت.
لەوبارەیەوە رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و چاودێریكردن و پشكنینی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌ردانی ناوبازاڕی شاری سلێمانیان كرد.
ئەوەشی خستەڕوو، لە هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، زیاتر لە (187) شوێنیان بەسەرکردوەتەوە لەو ژمارەیە (12) پسوڵه‌ی سەرپێچی و (19) پسوڵەی ئاگادارکردنەوە تۆماركراوه، کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی زیاتر له (200) كیلۆگرام شیرینی و بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تی هاورده‌كراوی خراپبو له‌گه‌ڵ بڕێك شیرمه‌نی خراپبو كه خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبون به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكه‌نه‌وه.
باسی لەوەش کرد،، ئەو شیرینی و شەربەت و شیرەمەنیانەی دەستی بەسەردا گیراوە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێن و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.