عێراق سیستمی بەرگری ئاسمانی لەسەر سنوورەکانی جێگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەهدی تەقی ئامرلی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چاوەڕێی گەیشتنی کاروانێکی سیستمی بەرگری ئاسمانی دەکەین.

بەگوێرەی قسەکانی مەهدی تەقی ئامرلی، عێراق چاوەڕوانی گەیشتنی کاروانێک سیستمی بەرگری ئاسمانییە کە لە فەڕەنسای کڕیوە.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق لە پلانیدایە ئەو سیستمە بەرگرییانە لەسەر سنوورەکانی تورکیا و ئێران جێگیربکات.

باسی لەوەشکرد، عێراق لە پلانیدایە لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکەشدا گرێبەستی کڕینی سیستمی پێشکەوتووی بەرگری ئاسمانی واژۆبکات.

ئەم هەنگاوەی عێراق لە کاتێکدایە، ڕۆژانە لە بەرەی ئێران و تورکیاوە هێرشی ئاسمانی دەکرێنەسەر خاکی هەرێمی کوردستان و زیانی گیانی و ماددی بە هاوڵاتیان دەگەیەنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا