مەسرور بارزانی: یەکێتی لەپێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 46ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتیمانی کوردستانەوە دەڵێت ” یەکێتی لەپێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە و بەهیواین وەك لایەنێكی سەرەكی بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان.”

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەتویتێكدا نوسیویەتی “پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەشڵێت “هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت، بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا