نوێترین هەڵوێستی یەكێتی دەربارەی كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئامادەیی یەكێتیی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دەربڕی بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی و جیاوازی بیروبۆچوونەكانی نێوانیان و دەشڵێت، ” هیچ دەستپێشخەرییەكمان لەلایەن پارتی دیموكراتەوە نەبینیوە لەو بارەیەوە هەتا ئێستا”.

دكتۆر سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی دووشەممە 5-12-2022 بە ماڵپەڕی رەسمیی حزبەکەی ڕاگەیاند: یەكێتی ئامادەیە هەر ئەمڕۆ و بەرلە سبەینێ لەگەڵ پارتی دابنیشێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەو ئاستەنگانەی كە دەبێنە كۆسپ لە ڕێی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان، ئاماژەی بەوەشداكات كە “بەبێ گفتوگۆو لێكتێگەیشتن، ناتوانین كێشەكانی نێوانمان چارەسەر بكەین”.

وتەبێژی یەكێتی روونیكردەوە، یەكێتی و پارتی بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر میكانیزمی بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان و حكومەتەكەی، جێبەجێكردنی سیستمی لامەركەزی، ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بودجە و مەلەفی نەوت و چەندین بابەتی دیكە ، جگە لە بوونی بیركردنەوەی جیاواز، كە ئەمەش پاڵ بەهەر لایەنێكەوە دەنێت بۆ پێشكەشكردنی پێشنیاری جیاواز لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكان و میكانیزمی خزمەتكردنی هاووڵاتیان و حكومەت، و بەرجەستەكردنی هاوبەشی لە حوكمڕانیدا.

دكتۆر سۆران ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەمانە و بابەتەكانی تر پێویستیان بە گفتوگۆیەكی جددی و بنیاتنەر هەیە لەنێوان هەردوولادا، ئەمەش پێویستی بە سازشكردن هەیە لەلایەن هەردوولاوە، بە ئامانجی لێكنزیكبوونەوە لەبارەی میكانیزمەكانی چارەسەر، بە شێوەیەك كە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمدا بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا