عەلی خامنەیی: دەبێت خۆپیشاندەران سزابدرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران خۆپیشاندەران بەئاژاوەگێڕ و تیرۆرست لەقەڵەم دەدات و دەڵێت، “پێویستە سزابدرێن”.

ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران خامنەیی باسی لەوەکرد، گفتوگۆ لەگەڵ خۆپیشاندەراندا ناکەین و داواکارییەکانیشیان جێبەجێ ناکرێن.

لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی بەسیج، خامنەیی هانی زیاتری ئەو هێزانەیدا، ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران ببنەوە و ئەو ئەرکەشی بە یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی بەسیج لەقەڵەمدا.

ئەم لێدوانانەی خامنەیی لەکاتێکدایە، پێشتر وڵاتانی ڕۆژئاوا چەندین جار سزای توندیان بەسەر ئێراندا سەپاند بەرامبەر بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و ئەشکەنجەدان و کوشتنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا