پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند “جارێكی دیكە له سنوری پارێزگای دیاله هێڵی کارەبای نێوان خانەقین و کەلار تەقێنرایەوە”.
ئەمڕۆ شەممە 31ی تەموزی 2021، وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ” تاوه‌ره‌كانی هه‌ردو هێڵی تۆڕی كاره‌بای عێراقی له نێوان خانه‌قین – كه‌لار له سنوری پارێزگای دیاله كرایه ئامانج و تۆڕه‌كه له‌كاركه‌وتوەك، لەكاتێكدا وەك وەزارەت بەردەوامین لەجێبەجێکردنی پلانەکەمان بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان لەژێر ئەم بارودۆخانەدا”.
لەبایاننامەكەدا هاتووە، تاوه‌ره‌كان له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه كرانه ئامانج و به‌و هۆیه‌وه یه‌كێك له تاوه‌ره‌كان كه‌وته خواره‌وه و تۆڕه‌كه به‌ته‌واوی له‌كار كه‌وت، لەئێستاشدا هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات تاوه‌ره‌كان چاك بكه‌نه‌وه و كاره‌با بۆ هاوڵاتییان بگه‌ڕێننه‌وه.
ئەمە جاری یەكەم نییە ئەو تاوارانە دەكرێنە ئامانج، دەتەقێنرێنەوە، بەوهۆیەوە هاوڵاتیان بێكارەبا دەبن.