زیلینسکی بۆ ئۆکراینییەکان: خۆتان بۆ شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشی دووژمن ئامادە بکەن لە زستاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆککۆماری ئۆکرانیا هۆشداری دایە ئۆکراینییەکان ئامادەکاری بکەن لەبەرامبەر شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ژێرخان و دامەزراوە مرۆییەکانی وڵاتەکەیان لە وەرزی زستان و و راشیگەیاند، سەربازەکانیان پێشبینی هێرشێکی بەرفراوانی رووسیەکان دەکەن بۆ سەر میحوەری رۆژهەڵاتی جەنگەکە.

زێلێنسکی لە رێگەی پەیامێکی ڤیدیۆیی شەوانەدا هۆشدارییەکەی بۆ ئۆکراینییەکان بڵاوکردەوە، ئەمەش پاش رۆژێک لە دەستپێکردنەوەی هێرشە مووشەکییەکانی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەخت. زێلێنسکی وتی: ئێمە نزیکەی نیوەی رێگای مانگی نۆڤەمبەرمان بڕیووە و دەبێت ئامادەبین بۆ ئەو راستییەی کە رەنگە دوژمن ژمارەی هێرشەکانی لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یان مووشەک بۆ سەر ژێرخانەکانی ئێمە زیاد بکات.

بەدرێژایی نزیکەی حەوت هەفتەی رابردوو، رووسیا هیچ هێرشێکی ئاسمانی نەکردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا.

لە درێژەی وتارە ڤیدۆییەکەیدا، زیلینسکی ووتیشی، “رووسیا خۆی بۆ ئۆکرانیا ئامادە دەکات. وە لێرەش لە ئۆکرانیا، پێویستە هەموو سەرنجەکان لەسەر بەرگری و وەڵامدانەوەی ‘تیرۆریستان’ بێت. لەسەر هەموو ئەو شتانە بێت کە ئۆکرانیا دەتوانێت بیکات بۆ تێپەڕاندنی زستان و باشترکردنی تواناکانی سەربازەکانمان.”

ئەڵمانی گالوشچێنکۆ وەزیری وزەی ئۆکراینا رۆژی شەممە رایگەیاند کە ئۆکرانیا سەرچاوەی وزەی پێویستی دەبێت بۆ ئەوەی زستان تێپەڕێنێت، بەڵام وتیشی: پرسیارەکە ئەوەیە کە هێرشەکانی داهاتوو تا چەند کاریگەرییان لەسەر تواناکانی دابینکرد دەبێت.
زستانی رابردوو پاش نزیکەی 10 مانگ لە لەشکرکێشییەکانی سەرئۆکرانیای دراوسێی، رووسیا شەپۆلێكی هێرشی بەرفراوانی کردە سەر وێستگەکانی کارەبا و وێستگەکانی دیکەی پەیوەست بە تۆڕی وزەوە ئەو وڵاتە، ئەمەش بووە هۆی پچڕانی کارەبا لە ناوچە جیاوازەکانی ئۆکراینا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا