پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان داوا دەکات دادگاییکردنی بکوژانی شارەزای ئەمنی عێراق هیشام هاشمی بەشێوەیەکی ئاشکرا بەڕێوەبچێت و ئەو لایەنەش ئاشکرا بکەن کە لە پشت کارەکەیانەوە بووە.
سەنتەری میترۆ ئەمڕۆ 17 ی تەموزی 2021 لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشوازی لە ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی بکوژی هیشام هاشمی و بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی بکوژەکە دەکات.
سەنتەری میترۆ ئەو کارە بە سەرکەوتنی سەرجەم داکۆکیکاران لە مافی مرۆڤ دادەنێت کە هیشام هاشمی لەپێناویاندا شەهید بووە، پەیامێکی بەهێزیشە بۆ ئەو بکوژ و تاوانبارانەی پرۆسەی بەبێ ترس لە ئاشکرا بوون و دەستگیرکردنیان کوشتنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان ئەنجامدەدەن.
میترۆ داواش دەکات پرۆسەی دادگاییکردنی بکوژان بەشێوەیەکی دادوەرانە و بەئاشکرایی بەڕێوەبچێت و ئەو کەسەش ئاشکرا بکرێت کە لە پشت پرۆسەی کوشتنی هیشام هاشمییەوە بووە”.