هواوی مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی مۆبایلە نوێیەکەی بەباشترین تایبەتمەندی بەرهەمدەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە مۆبایلە بەهێزەکان.

هواوی ئینجۆی 50 زێت کێشەکەی 255 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.85 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری یونیسۆک تی688 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی6ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید15 کاردەکات، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(32+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 6222 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا