ڕیەڵ می بیستۆکێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕیەڵ می بیستۆکێکی نوێ بە باشترین تایبەتمەندی دەخاتە بازاڕەوە و لەڕووی تەکنیک و تایبەتمەندیەوە ڕکابەری باشترین بیستۆکەکان دەکات.

بادس تی 100 دیزانێکی زۆر تایبەت و جوانی هەیە، پێکهاتەی دەرەوەی بەشێوەیەک دروستکراوە بەگەی شێ و پیسی بگرێت، پاترییە ناوەکیەکەی بەرگەی هەشت کاتژمیر کارکردن دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پاترییەکی زیادەی لە پێکهاتەی دەرەوەدا هەیە بۆئەوەی تا نزیەکەی 20 کاتژمیر توانای کارکردنی هەبێت.

بیستۆکەکە ڕێگری لە دەنگ و ژاوەژاوی دەرەوە دەکات ، لەکاتی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکاندا توانای گێڕانەوەی دەنگی دەرەوەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لەڕێگەی بلوتوزەوە توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکاندا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا