پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ خۆی ئامادەدەکات دەستبەندێکی زیرەک بە کۆمەلێک تایبەتمەندی جیاواز بەرهەمبهێنێت.
سامسۆنگ گالاکسی فیت3 کێشەکەی 45 گرامە، قەبارەی شاشەکەی 1.1 ئینجە، چارەسەرکەری ئێکسینۆس 9110ی تێدابەکارهاتووە، خێرایی پاترییەکەی 170 میلی ئەمپێرە.
ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی هەشت گێگابایتە، دەتوانێت چاودێری پەستانی خوێن، خێرایی، تێکڕای لێدانی دڵ و دڵەڕاوکێ بکات، هەروەها سیستمی جی پی ئێسی تێدایە و توانای زانینی وەرزش و چالاکی ڕۆژانەی هەیە، نرخەکەشی بەنزیکەیی 60 دۆلار دەبێت.