سۆنی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سۆنی مۆبایلێکی نوێ لە خێزانی ئێکس پیریا بە تایبەتمەندی زۆر دروست دەکات و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی پێدەکات.

مۆبایلی ئێکس پیریا وەن پێکهاتەکەی بەشێوەیەکی پێشکەوتو دروستکراوە، دووریەکانی(165/71/8.2) ملیمە، کێشەکەی 186 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.5 ئیجە بەدیقەی پیشاندانی 3840/1644 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێزتر، تێکڕای ڕووناکیەکەی 643 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(12+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.

مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی3.1 و پارچەی ئێن ئێف سی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا