تایبەتمەندیەکانی بەرهەمێکی نوێی وەن پڵەس

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای وەن پڵەس تایبەتمەندیە زۆر و جیاوازەکەی مۆبایلی وەن پڵەس 11Rی خستەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ئاستی باشترین مۆبایلەکانی ئەمساڵدا بێت.

وەن پڵەس 11R شاشەکەی لەجۆری فلیود ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2412/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەنی تێدابەکارهاتووە، بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+13+2 ) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە هەشت، 12یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا