سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

سامسۆنگ تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتەڕوو کە نرخێکی ڕکابەری هەیە.

مۆبایلی گالاکسی ئێم21 2021ئیدیشن بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی پیسی و شێ دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.4 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2340/1080 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.

چارەسەرکەری ئێکسینۆس 9611 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی72 ئێم پی3ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(64+48+8+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 6000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی 130 یۆرۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا