مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید دەخرێتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەم کۆتاییانەدا مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید لە بازاڕە جیهانیەکاندا دەرکەوت کە بەیەکێک لە باشترین مۆبایلەکان لەڕووی تایبەتمەندی و تەکنینکەوە دادەنرێت.

مۆبایلی بلاک ڤیو بی ڤی8800 لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە، بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(176.2/83.51/17.7) ملیمە، کێشەکەی 367 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی2408/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 401 مۆمە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+20+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6781 هێلیۆ جی96 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرایی پاترییەکەی 8380 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا