ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی نوێی ئێکس70 بە تایبەتمەندیەکی زۆر و پێشکەوتوو دروست دەکات.

مۆبایلی ئێکس70 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی بەرکەوتنەکان بگرێت، کێشەکەی 185 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی2376/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن480 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+16+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی، شین و زیوی بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا