سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێی گالاکسی زێت فۆڵد3 بەرهەم دەهێنێت، کە دوو شاشەی هەیە و توانای نوشتانەوەی هەیە، تایبەتمەندیەکانیشی لە مۆبایلەکانی زێت فۆڵدی پێشتر زیاتر و پێشکەوتوترە.

مۆبایلەکە بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکانی(158.2/128.1/6.4) ملیمە، کێشەکەی 271 گرامە، شاشەی سەرەکی مۆبایلەکە لەجۆری فۆڵدەبڵ داینەمیک ئەمۆلید تو ئێکسە بەقەبارەی 7.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی2208/1768 پێکسڵ، شاشەی دووەمیشی قەبارەکەی 6.2 ئینجە بەدیقەی پیشاندانی 2268/832 ئینج.

یەکێک لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی دیکەی کە جیاوازە لە مۆبایلەکانی زێت فۆڵدی پیشتر، مۆبایلە نوێیەکە پێنووسی زیرەکی هەیە بۆ وێنە و نوسین لەسەر شاشەکە، هەروەها کۆنتڕۆڵ کردنی هەندێک تایبەتمەندی و بەرنامەی دیکەش.

چارەسەرکەی کوالکۆم سناپ دراگۆن888 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(12+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، پارچەی ئێن ئێف سی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4400 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا