سامسۆنگ مۆبایلێک بە کامێرای ٦٠٠ مێگاپێکسڵ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە ئێستادا کۆمپانیای سامسۆنگ کار لەسەر تەکنەلۆجیایەکی نوێ دەکات کە بەهۆیەوە جیهانی وێنەگرتنی مۆبایلە زیرەکەکان دەگۆڕێت.

لایخۆیەوە بلۆگەری بەناوبانگ “Ice Universe” لە تویتێکدا رایگەیاند، لە ئێستادا سامسۆنگ کار لەسەر پێشخستنی سێنسەری کامێرای مۆبایلەکانی دەکات بەجۆرێک روونی کامێراکەی دەگاتە ٦٠٠ مێگاپێکسڵ.

ئەوەش بەو مانایە دێت، نزیکەی شەش جار لە باشترین سێنسەری کامێرای ئەو مۆبایلانەی سامسۆنگ کە بەردەستن، روونترە.

بەپێی رای بەشێک لە شارەزایانی تەکنەلۆجیا، ئامانجی سامسۆنگ لەم هەنگاوەدا ئەوەیە، مۆبایلەکەی بتوانێت ڤیدیۆی 8K تۆمار بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا