پۆڵەتیک پرێس
زاناکان گەورەترین کیسەڵی دەریاییان دۆزیوەتەوە کە تائیستا لە ئەوروپا دۆزراوەتەوە لە پیرێنیسی باکووری ئیسپانیا، بەپێی ماڵپەڕی “سی ئێن ئێن”ی ئەمریکی.
کیسەڵە دەریاییە زەبەلاحەکان کە درێژییان زیاتر لە سێ مەترە وابیردەکرانەوە تەنها لە ئاوەکانی دەوروبەری ئەمریکای باکوردا بدۆزرێنەوە، بەپێی هەواڵی سکای نیوز زانایان ئەم جۆرەیان ناوناوە” Leviathanochelys aenigmatica”.
پێش ئەم دۆزینەوەیە گەورەترین جۆر کە لە ئەوروپا دۆزرایەوە تەنیا 1.5 مەتر درێژبوو کێشیشی لەنێوان 300 بۆ 500 کیلۆگرامدا بوو، بەڵام پارچە ئێسکە نوێیە دۆزراوەکانی کیسەڵەکە پێشنیاری ئەوەدەکەن جەستەی ئەم کیسەڵە نوێیە درێژیەکەی 3.7 مەتر بێت، ئەلبێرت سیلیس، هاونووسەری توێژینەوەکە لە پەیمانگای میکل کرۆسافۆنت لە ئیسپانیا وتی:”ئێمە هەرگیز پێمان وانەبوو شتێکی لەو جۆرە بدۆزرێتەوە”.