ژنێک لە بەرزی ٥٠ مەتر دەکەوێتە خوارەوە

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی تەمەن ٥٨ ساڵ لەڕۆژی دایکدا لە تاڤگەیەکی بەناوبانگی ئوسترالیا توشی ڕوداو دەبێت و لە بەرزی ٥٠ مەترەوە دەکەوێتە خوارەوە.

ژنەکە لە تاڤگەی ویندن لە کیرنزی باکووری کوینزلاند لەگەڵ خێزانەکەی بوو، ژنەکە لەسەر ئەو بەردانەی بەرەو ئاوی تاڤگەکە دەروات خلیسکا و کەوتە خوارەوە بەهۆی ئەوەی لەو کاتەدا ئاوی تاڤگەکە بە لێشاو دەڕۆشت.

یەکێک لە شایەتانی ڕوداوەکە دەڵێت: بەهێزی ئاوەکە بەرەو پشت و پێشەوەی برد هەتا بووە هۆی خلیسکاندنی و کەوتنە خوارەوە لەسەر تاڤگەکە.

دوای گەڕانێکی زۆر بەدوای ژنەکەدا بە هەلیکۆپتەر، توانیان دوای سێ کاتژمێر لاشەی ژنەکە بە مردووی بدۆزنەوە.

تاڤگەی ویندن ناوچەیەکی بەناوبانگە بۆ گەشتیاران و وێنەگرەکان، بەهۆی دیمەنە سەرنجڕاکێش و حەوزی ئاوە بێکۆتا سروشتیەکەی کە دەڕوانێتە سەر دارستان و دۆڵێک، بەهۆی ناڕێکی زەویەکەی داوا لە گەشتیاران دەکرێت لەکاتی سەردانیکردنیان زۆر ئاگاداربن و لە لێوارەکانی نزیک نەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا