٢٠٩ پارچە موگناتیس لە گەدەی منداڵێکدا دەردەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

قورسە بزانرێت چۆن و بۆچی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ موگناتیسی قوت داوە، بەڵام گەدە دەستی کردووە بە هەرس کردنی.

کرداری هەرس نەیتوانی کار لەگەڵ ئەو بەرهەمە بکات، بۆیە منداڵەکە توشی خوێن بەربوون دەبێت، دایک و باوکی هەست بە خوێن بەربوونەکە دەکەن و دەیبەنە لای پزیشەکەکان لە پەیمانگای نەشتەرگەری منداڵانی کتوپڕ لە مۆسکۆ.

پزیشکەکان درکیان بەوە کرد ژمارەییەکی زۆر پارچە موگناتیس لە گەدەی منداڵەکەدا هەیە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت پێویستی بە نەشتەرگەرییە بۆ دەرکردنی موگناتیسەکان، لەدوایدا دەرکەوت نەشتەرگەرییەکە ئاسان نییە، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی بڕینی لێوارە تیژەکانی پارچە موگناتیسەکان لە ئەنجامی شێواندنی پارچەکان بەهۆی کالێکردنی لەگەڵ دەردراوی گەدەدا.

نەشتەرگەرییەکە قورس بوو دوو کاتژمێری خایاند، بەڵام توانیان کوڕەکە ڕزگار بکەن و ئەنجامەکەی سەرکەوتوبوو، پزیشکەکان ٢٠٩ پارچە موگناتیسیان لە گەدەیدا دەرهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا