لەڕێی شێوازی رێکردنەوە کەسایەتی خۆت بناسە

پۆڵەتیک پرێس

لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە، شێوازی رێکردن دەتوانێت زۆر نهێنی لەسەر تەندروستیی و کەسایەتی مرۆڤ دەربخات.

لە راپۆرتێکدا بۆ ماڵپەڕی “learning-mind” جەینی دەیڤس باسی لەوە کردووە، شارەزایان لەماوەی سەدەی نۆزدەیەم هەتا ئێستا توێژینەوەیان لەسەر چەندین شێوازی رێکردنی مرۆڤ کردووە و دەرکەوتووە، شێوازی رۆیشتن دەرخەری زۆر نهێنی و زانیارییە لەسەر کەسایەتی و تەندروستیی مرۆڤەکان.

لێرەدا هەندێک لەو رێکردنانە دەخەینەڕوو:

١- هەنگاوی درێژ و وریا

هەنگاوی درێژ و متمانەدار ئاماژەیە بۆ پتەوی و کۆنتڕۆڵی کەسایەتی مرۆڤ، بەتایبەت لەلای خانمان، هاوکات ئاماژەیە بۆ ئەوەی خاوەنی ئەم شێوازی رێکردنانە چێژ لە ژیانێکی تەندروست وەردەگرن.

٢- هەنگاوی کورت و لاواز

بەپێی توێژینەوەکان هەندێک جار ئەم شێوازی رێکردنە ئاماژەیە بۆ نەبوونی یاخود کەمی متمانە لەلای ئەو کەسەی هەنگاوی کورت دەنێت.

٣- رێکردنی خێرا

رێکردنی خێرا لە مرۆڤدا بەمانای ئەوەدێت ئەو کەسە توانای دۆستایەتی کردنی هەیە و ئاماژەیە بۆ بەرزی ئاستی مێشککراوەیی و هۆشیاری.

٤- رێکردنی هێواش

هەندێک جار ئەم شێوازە رێکردنە ئاماژەیە بۆ کەسایەتییەکی گۆشەگیر.

٥- رێکردنی هەرەمەکی

بەشێوەیەکی گشتی ئەو کەسانەی بەم شێوازە رێدەکەن، چێژ لە متمانە بەخۆبوونیان وەردەگرن.

٦- رێکردن لەسەر نوکی پێ

ئەم شێوازە رێکردنە بۆ منداڵان ئاساییە کاتێک وردە وردە فێری رۆیشتن دەبن، بەڵام بەردەوام بوونی ئەم شێوازە رۆیشتنە تا تەمەنی باڵغبوون ئاماژەیە بۆ ژمارەیەک نەخۆشی لەوانەش شەلەلی مێشک و ئۆتیزم.

٧- قاچ دانان بەبەهێزی

ئەم شێوازە رۆیشتن ئاماژەیە بۆ رادەی توڕەیی لەلای مرۆڤ بەتایبەتیش لەلای منداڵان کاتێک توڕە دەبن لەکاتی رێکردندا قاچ بە زەویدا دەدەن.

٨- رێکردنی ئارام

ئەو کەسانەی بەم شێوەیە رێدەکەن هەست بە ئارامی و ئاسودەیی لە ژیانیاندا دەکەن، هاوکات مامەڵەکردن لەگەڵیاندا ئاسانە و لەگەڵ هەموواندا دەگونجێن و کێشە بۆ هیچ کەسێک دروست ناکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا