پۆڵەتیک پرێس
چەند پیاوێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی خۆیان بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا بە هەمان شێوەی سمێڵ لەسەر لێویان سمێڵیان لە ژێر لێویشیان دانابوو.
لە زۆرێک لە وڵاتەکانی جیهان، سمێڵ نیشانەی پیاوەتیە، پیاوان شانازی پێوە دەکەن، بەڵام پیاوانیتر بەم شێوەیە مۆدێڵی سمێڵیان داناوە.
بەپێی بڵاو کراوەکان، ئەو مۆدێلە بە مۆدێلێکی نامۆو نوێ باس کراوە، تا دێت لە سەرتاسەری جیهاندا زیاتر باوی دێت و پیاوان دووبارەی دەکەنەوە، ئەمەش پێویستی بە درێژکردنەوەی مووەکانی دەم و چاو هەیە.
بیرو ڕاکان سەبارەت بەم مۆدێلە دابەش بوون، بە تایبەت لە نێوان خانماندا، هەندێکیان پێیان وایە ستایلێکی نوێیەو کاریگەری دروست دەکات.