یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا لە کوەیت تۆمارکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی کوەیت ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراوە کە هاوڵاتیەك بووە لە یەکێك لە وڵاتانی دراوسێوە گەڕاوەتەوە کوەیت.

وەزارەتی تەندروستی کوەیت ئاشکرایکرد، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرایان تۆمارکردووە، کە هاوڵاتیەك بووە لەدوای گەڕانەوەی لە یەکێك لە وڵاتانی دراوسێ کە بەدەست بەربڵاوی نەخۆشییەکەوە دەناڵێنێت، نیشانەکانی کۆلێرای تێدا دەرکەوتووە.

وەزارەتی تەندروستی کوەیت ئاماژەی بە ناوی وڵاتە دراوسێکەی نەداوە و تەنها دەڵێت، چارەسەری پێویست پێشکەش بە نەخۆشەکە کراوە و تا چاکدەبێتەوە کەرەنتینکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا