پۆڵەتیک پرێس
بەهۆی ترس لەپچڕانی درێژخایەنی یەکێک لەگەورەترین سیستمەکانی بۆری سوتەمەنی لەئەمریکا و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لەلایەن بەشێک لەپاڵاوگەکانی ئەمریکا، نرخی نەوت دابەزی.
رۆژی سێشەممە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 67 دۆلار و 93 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 64 دۆلار و 53 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 68 دۆلاری تێپەڕاند.