هۆشداری بەپەلە دەدرێتە دانیشتووانی بنەسڵاوە لە هەولێر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەوانی بنەسڵاوەی سەربە پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەگەری بارانی بەخوڕ و لافاو هەیە و ئەوانەی لەنزیکی کەندی بنەسڵاوەن دووربکەونەوە.

شارەوانی بنەسڵاوەی سەربە پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، “ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی بنەسڵاوە دەکەینەوە، ئەوانەی کە لەنزیکی کەندی بنەسڵاوەن یاخود کاریان لەوێ هەیە، لەئێستادا لەو شوێنانە دوربکەونەوە بۆئەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان نەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی کەندەکە هەیە.

هاوکات هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، وە لەکاتی دروستبونی لافاو لە گەڕەکەکانیان بەزووترین کات پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن:

 

07504105151

07504719979

07503831818

07504912073

07508463737

07504685892

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا