شارەوانی هەڵمەتی چاككردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی دەستپێكرد

پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەستیان کردەوە بە هەڵمەتی چاککردنەوەی شەقامەکانی سلێمانی.
ئەمڕۆ دووشەمممە 18ی نیسان وەزارەتی شارەوانی و گەستوگوزار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان پرۆسەیەكی بەردەوامی سەرجەم دامودەزگەكانی شارەوانییە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی شەقامەكان تێك نەچن و گرفتی هاتوچۆش دروست نەبێت، وەكچۆن بایەخ بە دروستكردنی شەقامی نوێ دەدرێت، بە هەمان شێوە، پرۆسەی چاككردنەوە لەلایەن تیمەكانی شارەوانی بەڕێوە دەچێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لەم چوارچێوەیەدا تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شارەكە، لە شەقامی سەرەكی سلێمانی-عەربەت دەستیان كرد بە هەڵمەتێكی فراوانی چاككردنەوەی شەقامە ناوخۆیی و سەرەكییەكان و پرۆسەكەش لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوامی دەبێت.
ڕوونیشیان کردەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاو، زیاتر لە سێ ملیار دیناری بۆ پرۆژە هەمەجۆرەكانی سلێمانی خەرج كردووە، كە نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان، یەكێكە لە پرۆژەكان.
May be an image of 5 people, people standing and outdoors
May be an image of 8 people and outdoors
May be an image of 4 people and road
May be an image of 9 people and outdoors
May be an image of 10 people, people standing and road
May be an image of 1 person and road
May be an image of 2 people, people standing and road
May be an image of 1 person and road

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا