پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ڕووباری دیجلە شەش لەو بەلەمانەی وەک تاکسی کاریان پێدەکرا بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە سووتان.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا ڕایگەیاند،” لە نزیک مەدینە توبی ناوەڕاستی بەغدا بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە یەکێک لەو بەلەمانە کەوتووەتەوە، کە وەک تاکسی لەناو ڕووباری دیجلە کاریان دەکرد”.
ئاشکرایکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە شەش بەلەمی تاکسی سووتاون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
لەکاتێکدا، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لە ڕووباری دیجلە ژمارەیەک بەلەمی تاکسی بەشێوەی ئەزموونی خستەکار، بەمەبەستی هاتووچۆی هاوڵاتیان لەنێوان بەری کەرخ و ڕەسافەی بەغدا.