جەمال کۆچەر: پێویستە بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت بودجەی ساڵی داهاتوو دابڕێژرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی دارایی پەرلەمان جەختی لەوە کردەوە پێویستە ژمارەکانی ناو بودجەی 2023 نوێبکرێنەوە و بەگوێرەی دوایین گۆرانکارییەکانی نرخی نەوت لە جیهاندا سەرلەنوێ دابڕێژرێنەوە.

لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “پێویستە سەرجەم ژمارە و نرخ و بڕە پارە دیاریکراوەکان لەناو بودجەی ساڵی 2023 چاویان پێدابخشێنرێتەوە و بەگوێرەی قۆناغی ئێستا و نرخی ئێستای نەوت دابڕێژرێنەوە”.

وتیشی، “لایەنی تایبەتمەند هەیە لە بواری نرخەکانی نەوت و دەتوانرێت لەڕێی ئەوانەوە نەخشەی بودجەی ساڵی داهاتوو دابڕێژرێت بەپشتبەستن بە پێشبینییەکانی پەیوەست بە گۆڕانکاری لە نرخەکانی نەوت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەمساڵدا نرخەکانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە بەتایبەتی لەدوای هەڵگیرسانی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا کە بووەهۆی ئەوەی زۆرێک لە وڵاتان بایکۆتی نەوتی ڕوسی بکەن و بەمەش بەهای نەوت لە جیهاندا بەردەوام ڕوو لە زیادبوون بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا