توركیا بەردەوامە لە تۆپباران و بۆردومانی رۆژئاوای كوردستان و قوربانی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان و تۆپباران دەكات و بەپێی زانیارییەكانیش، بازگەی چوونەژوورەوەی شارۆچكەی زرگانی كردووەتە ئامانج و برینداری لێكەوتووەتەوە.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردووەتەوە، كەمێك پێش ئێستا فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا بازگەی چوونە ژوورەوەی شارۆچكەی زرگانی لە حەسەكە بۆردوومان كردووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش، بریندار لە هێرشەكەدا هەیە.

هاوكات سوپای توركیا كەمێك پێش ئێستا گوندەكانی ئوم خێر و گوزەلێی لە باشووری ڕۆژئاوای تلتەمر تۆپباران كرد.

لەلایەكی دیكەوە سوپای توركیا بە چەكی قورس و هاوەن گوندەكانی خێرزێ، تل كێف و تۆكێ لە شارۆچكەی عامودێ تۆپباران دەكات.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا ماڵێكیان لە گوندی قەرەڕەشكێ لە نزیك ڕێگای ئێم 4 ی نێودەوڵەتیی لە باشووری كۆبانێ بۆردوومان كردووە، بەڵام تائێستا زانیاریی لەبارەی زیانەكانی هێرشەكەوە بەدەستنەگەیشتووە.

ئاژانسی هاوار نیوز ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە بەهۆی بۆردوومانكردنی وێستگەی سووتەمەنیی سوێدێ لەلایەن توركیاوە، لە زۆرێك لە ناوچەكانی كانتۆنی جزیرە كارەبا پچڕاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا