ئەمیری قەتەڕ سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەمیم بن حەمەد ئالسانی، ئەمیری قەتەڕ سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی ئاژانسی هەواڵی قەتەڕی، ئەمیری قەتەڕ بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات.

ئەم سەردانەی ئەمیری قەتەڕ لەکاتێکدایە تورکیا ڕوبەڕوی کارەساویترین بومەلەرزە بووەتەوە و لە ئێستادا سەرقاڵی گەڕان و بەدواداچوونە بۆ ئەو کەسانەی لەناو باڵەخانەکاندا چ بەزیندوویی بێت یاخود بەمردووی بەجێماون.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئەمیری قەتەڕ بڕی 50 ملیۆن ڕیالی قەتەڕی کە دەکاتە 14 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی پێشکەش بە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا