پێنج میوە لەوەرزی زستاندا یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

وەرزی زستان یەکێکە لەو وەرزانەی پێویستە هەمووان زیاتر پەیوەستبن بە سیستمی خۆراکی تەندروستەوە، جونکە بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما خواستی خواردن زیاتر دەبێت و وەرزشکردن کەمدەبێتەوە بەوەش جەستە کالۆری زۆری دەستدەکەوێت، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

بەپێی ماڵپەڕی”health” ئەم پێنج میوەیە لەوەرزی زستاندا یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن:

-پڕتەقاڵ
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سیە و دەوڵەمەندە بە ئاو هەستی تێربوون زیاددەکات، بەوەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

-سێو
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە، یارمەتی دابەزینی کێش و چارەسەرکردنی قەبزی دەدات.

فواكه الشتاء .. صيدلية منزلية لصحة جيدة لك وأسرتك | سوبر ماما

-ئەنەناس
بەیەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ڕیشاڵەکان دادەنرێت هەستی تێربوون زیاددەکات و خواستی خواردن کەمدەکاتەوە، ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی چەوری سکدا هەیە.

-هەنار
کاتێک بابەتەکە پەیوەندی بە دابەزاندنی کێشەوە دەبێت هەنار بەیەکێک لە باشترین میوەکان دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵی خراپ کەمدەکاتەوە.

-مۆز
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم و ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا