پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی سەوزەواتەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی ڕۆژانەن بەتایبەتی تەماتە لە بەشێکی زۆری خورادن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ڕێگری لە چەندین نەخۆشی دەکات.
تەماتە ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگریکردنی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی مێشکدا هەیە، چونکە ماددەی لیکۆبینی تێدایە ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات، قۆڵۆن و سنگ دەکات، هەروەها پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و ڕێگری لە گیرانی دەمارەکانی دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا ماددەی لیکۆبینی ناو تەماتە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە، یارمەتی دابەزینی ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی شەکر و پەستانی خوێن دەدات.