چۆنیەتی پاراستنی نەرمی لێوەکان

پۆڵەتیک پرێس

زەردەخەنە یەکێکە لە جوانترین نیشانەکانی سەر ڕوخساری مرۆڤ، بۆیە گرنگی پێدانی لێوەکان و جوان دەرخستنیان کارێکی گرنگە، جیاوازی ڕەنگی لێوەکان لەگەڵ ڕەنگی پێست ئەوەیە لێوەکان خانەی ڕەنگیان کەمتر تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی کاڵ بوونی ڕەنگی لێوەکان بەراورد بە ڕەنگی پێست.

چەند ڕێگایەک بۆ پاراستنی نەرمی لێوەکان:

-ڕۆژانە ٣ جار بەکارهێنانی شێدارکەرەوەی لێو.
-وازهێنان لە خوی زمان لە لێو بدەیت، چونکە دەبێتە هۆی زیاتر وشکبوونی.
-نەخواردنی ڕێژەیەکی زۆری  سوێری و ترشی، چونکە دەبێتە هۆی وشک بوونی لێوەکان.
-دوورکەوتنەوە لەو سووراوانەی بریقەیان نییە، چونکە ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ وشکبوونی.

گرنگی پێدانی لێوەکان بەسکرەب

دەتوانین هەفتەی جارێک لە ڕێگەی بەکارهێنانی سکرەب و ماسکەوە گرنگی بە لێوەکانمان بدەین، بەگشتی سکرەب گرنگییەکی زۆری هەیە بەتایبەتی بۆ لێوەکان، چونکە لێوەکان ڕزگار دەکات لەو خانە مردووانەی لەسەری کۆبۆتەوە، بۆ زیاتر کارکردنی سکرەب ئامۆژگاری دەکرێت پێش سکرەبەکە شیدارکردنەوەی لێو بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەکاربهێنرێت.

سێ پێکهاتەی سروشتی بۆ سکرەب کردنی لێوەکان:

-شەکر، پیکهاتەیەکی گرنگە بۆ سکرەب، چونکە دەنکۆڵەکانی یارمەتی لێو دەدات بۆ ڕزگاربونی لە خانە مردووەکان

بەم جۆرە دروست دەکرێت: شەکری قاوەیی لەگەڵ هەندێک زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ تێکەڵ دەکەیت، پاشان وەک سکرەب هەفتەی جارێک یان دووجار بەکاریدەهێنیت.

-هەنگوین، دەتوانین وەک سکرەب بەکاربهێنرێت، چونکە گرنگە بۆ شێدارکردنەوەی لێوەکان و ڕزگاربونیان لە خانە مردووەکان

شێوازی دروستکردنی: هەنگوین لەگەڵ شەکر یان ماست و ئاردی نۆک تێکەڵ دەکرێت، بۆ ماوەی ١٠ خولەک بە لێوەکانەوە دەبێت پاشان دەیشۆیت.

-ئاردی بادەم، پێکهاتەیەکی گرنگی دیکەیە بۆ سکرەب، شیوازی دروستکردنی: ئاردی بادەم و زەیتی بادەم تیکەڵ دەکەیت و لە لێوی دەدەیت، هەروەها دەتوانیت زەیتی بادەم و زەیتی گەرچەک بە ڕیژەیەکی یەکسان تێکەڵ بکەیت و بەکاریبهێنیت.

سێ پیکهاتەی سروشتی بۆ شێدارکردنەوەی لێوەکان:

-زەیتی زەیتون بەهۆی بوونی تایبەتمەندی شێدارکەرەوە، گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ شیدارکردنەوەی لێوەکان.
-کەرەی کاکاو شێدارکەرەوەیەکی زۆر باشە، هەروەها دەتوانیت لەگەڵ زەیتی گوێزی هندی تێکەڵی بکەیت و وەک ماسکێک بەکاریبهێنیت.
-ماست ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ شێدارکردنەوەی پێست، هەروەها بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ شیری وشکدا دەتوانیت وەک ماسکێک بەکاریبهێنیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا