هۆکار و چارەسەرەکانی فشەڵبوونی ئێسکەکان

پۆڵەتیک پرێس

فشەڵبوونی ئێسکەکان بەیەکێک لە نەخۆشیە باوەکانی ئێسک دادەنرێت، کەسانی توشبوو ئازارێکی زۆریان دەبێت و زۆر بە ئاسانی ئێسکەکانیان دەشکێن، یەکێکە لە نەخۆشیە بێدەنگەکان تا ئەوکاتەی لەناکاو دەردەکەوێت و ئێسکەکان هەموو هێزێکیان لەدەستداوە.

هۆکارەکانی فشەڵبوونی ئێسکەکان:

-زیادبوونی تەمەن بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان دادەنرێت.
-سیستمی خۆراکی ناتەندروست و توشبوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەک هەوکردنی ڕیخۆڵەکان.
-کاتێک کرداری هەرس ناتوانێت بەشێوەیەکی تەندروست ماددە سوودبەخشەکان بۆ جەستە وەربگرێت.
-کەمبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین.
-بەکارهێنانی چارەسەری کیمیایی.
-هەوکردنی درێژخایەنی جومگەکان وەک هەوکردنی ڕۆماتیزمە و جگەر.
-کەمبوونەوەی جوڵە بەتایبەتی ئەو کەسانەی تووشی جەڵتە بوون و لەسەرجێن.
-بەکارهێنانی هەندێک لە دەرمانەکان بۆماوەیەکی درێژ هۆکارن بۆ فشەڵبوونی ئێسکەکان.
-کەمی ڤیتامین دی لە جەستەدا.
-زیادەڕەویکردن لە خواردنەوە کهولیەکان و جگەرەکێشاندا بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی فشەڵبوونی ئێسکەکان دادەنرێت.

5 situações em que você precisa procurar um endocrinologista com urgência |  O Bom da Notícia

دەتوانرێت بەم ڕێگایانە چارەسەری فشەڵبوونی ئێسکەکان بکرێت:

-هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی تەندروست کە دەوڵەمەندبێت بە کالیسیۆم، پڕۆتین و ڤیتامین دی.
-ڕۆژانە پێویستە ئەگەر ماوەیەکی کەمیش بێت وەرزش بکرێت.
-خواردنی سەوزەواتەکان وەک جەرجیر و مەعدەنوس کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕێگریکردنی فشەڵبوونی ئێسکەکاندا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا